به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕوسی سپۆتنیک دۆناڵد تڕامپ بەربژێری کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەگە ربێتوو سەرکەوێ لە هەڵبژاردنەکان دا پێش دەگرێ بە هاتنی هەر چەشنە هاوڵاتییەکی سووریا بۆ ئەمریکا.
تڕامپ وتی: هیلاری کلینتۆن بە نیازە میوانداریەتی کردن لە هاووڵاتیە بیانییەکان واتە کۆچبەرەکان لە چاو باراک ئۆباما 550 ئەوەندە دیکە بەرز بکاتەوە و ئەوەش کارێکی شێتانەیە.
بەربژێری کۆمارییەکان وتیشی: ئەگەر بێتوو کەسەکە نەتوانێ بیسەلمێنی لەکام دەڤەرەوە هاتوە و نەتوانێ ئەوەی پێویست بێ بیسەلمێنێ هیچ کات مۆڵەتی هاتن بۆ ئەمریکای پێ نادرێت.
تڕامپ لە میانەی وتارەکانی دا لە مانگەکانی ڕابردوو چەندین جاران لە دژی موسڵمانان قسەی کردوە و هەروەها لە دێسامبری ساڵی رابردوەوە خوازیاری داوای پێش گرتنی تۆکمە و تەواو بە چوونی موسڵمان بۆ ئەمریکای کردوە.
تڕامپ پێشوتریش داوای چێ کردنی بانکێکی زانیاری لە سەر موسڵمانەکانی ئەمریکای کردبوو تا زیاتر بخرێنە چاودێری و بە هاسانی کۆنتڕۆڵ بکرێن....
کۆتایی کورتە نامە/310